قه ڵه و ترین مرۆڤ له
ساڵه كانی 1983-1941، ئه مریكی بووه و به ناویJon Brower
Minnoch كه كێشی 635 كیلۆ بووه

درێژ ترین مرۆڤ كه ناوی
Robert Pershing Wadlow, كه له ئه مریكا له ساڵی
1940 مردووه
و درێژیه
كه ی 272 سانتی متر بووه.

سه رژمێری ها وڵاتیانی دنیا بۆته دوو قات له ساڵی 1960 وه تا ساڵی1999.
له سه رژمێری 1999 دا ژماره ی دانیشتوان گه یشتۆته 6 ملیارد كه س.
كرته ی ئه م لینكه بكه ئا مار

به‌رزترین دار له‌جیهاندا.
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكی به‌هۆی چونه سه‌ر ترۆپكی چه‌ند
دارێكی به‌رز، له‌وانه یه‌كێك له سنۆبهرهكان له كالیفۆڕنیا كه
درێژی
ده‌گاته 112،7م. به گوره‌ی زاناكان، دارێك ڕۆژی چه‌ند هه‌زار لتر
ئاو ده‌خوات، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ ئاو لهخاكهوه به‌هۆی ڕهگهكانیهوه ئاو
به‌رزكاته‌وه بۆ لقه‌كانی. ئه‌مه‌ش كارێكی سه‌خته، بۆیه دار زیاتر له
130م درێژی دا ناتوانێ بژی.

مرۆڤ و بۆشای ئاسمان
1957
یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بۆ یه‌كه‌مین جار له‌دنیادا یه‌كه‌مین سه‌ته‌لایتی خۆی
به‌ڕێ كرد بۆ بۆشای ئاسمان. هه‌ر هه‌مان ساڵ دوای یه‌ك مانگ
گیانه‌وه‌رێكی بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ڕێكرد، ئه‌ویش سه‌گێك بوو به‌ناوی
لایكا، به‌ڵام دوای ده ڕۆژ له ئاسمان سه‌گه‌كه مرد (تۆپی).
1958 ئه‌مریكا یه‌كه‌م جار
سه‌ته‌لایتی خۆی به‌ڕێكرد بۆ بۆشای ئاسمان، له‌وكاته‌وه بوو به كێبڕكێ و
ململانێ له‌به‌ینی ئهمریكاو سۆڤیه‌تدا.
1959 سه‌ته‌لایتی
(لونا (3)
بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ده‌وری مانگدا خۆلایهوهو وێنه‌یه‌كی به‌شی دواوه‌ی
مانگی به مرۆڤ ئاشنا كرد.
1961 سۆڤیه‌ت بۆ یه‌كه‌م
جار مرۆڤی ڕه‌وانه‌ی بۆشای ئاسمان كرا، ئه‌ویش ناوی
(جوری گاجارین) بوو.
ئه‌مریكاش هه‌مان ساڵ مرۆڤێكی بۆ یه‌كه‌مین جار نارد به‌ناوی ئالان شێپارد.
هه ردوكیان جارێك به‌ده‌وری زه‌ویدا سوڕانه‌وه.
1963 یه‌كه‌مین ئافره‌ت به
ناوی (ڤالێنتینا دێرێشوڤا) بۆ بۆشای ئاسمان، به‌ڵام له ڕێگا نه‌خۆش كه‌وتوو
سه‌فه‌ره‌كه‌یان كورت كرده‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
1964 سۆڤیه‌ت هه‌ستی كرد كه
ئه‌مریكا خه‌ریكی كه‌شتیه‌كی ئاسمانیه كه جێگای دوو نه‌فه‌ر ده‌گرێت. بۆیه
سۆڤیه‌ت هه‌ستا به‌دروستكردنی كه‌شتیه‌ك بۆ سێ نه‌فه‌ر.
1965
یه‌كه‌م كۆسمۆناوتی سۆڤیه‌تی به‌ناوی (لێونوڤ) یه‌كه‌م هه‌نگاوینا له بۆشای
ئاسماندا.
1969 دوای هه‌وڵدانێكی زۆر
ئه‌مریكا توانی دوو ئاسترۆناوت بنێرێت بۆ سه‌ر مانگ، ئه‌وه بوو ئاسترۆناوت
(نێیل ئاڕمستڕۆنگ) یه‌كه‌م هه‌نگاوی نا له‌سه‌ر ڕووی مانگ.
1975 كه‌شتی ئاسمانی
سۆڤیه‌تی (سۆیوز) وه كه‌شتی ئاسمانی ئه‌مریكی (ئه‌پۆڵۆ) تونیان له بۆشای
ئاسمنادا یه‌ك بگرنووو هه‌ردووك لا بچنه لای یهكتروو بۆ ماوه‌ی شه‌وو
ڕۆژێك لای یه‌كتربن.
1981 ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه
پێشتر دروست ده‌كران، بۆ یه‌ك سه‌فه‌ر بوون وه جێگای نه‌فه‌رێك یان دووی
ده‌گرت. بۆیه هه‌ستان به‌دروستكردنی كه‌شتیه‌ك كه جێگا زۆر بگرێ‌و بۆ چه‌ند
سه‌فه‌رێكیش به‌كاربێت، بۆ ئه‌وه‌ی تانستان كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن بۆ شاره‌زای
په‌یداكردن له ئه‌ستێره‌كان و سروشت و هتد.
2001 یه‌كه‌مین گه‌ڕۆك بۆ
بۆشای ئاسمان.
(دێنیس تیتۆ) ئه‌مریكی ته‌مه‌ن (60) ساڵ كه زیاتر له (27 میلیون دۆلار)ی
داوه بۆ یه‌كه‌م سه‌فه‌ری خۆی بۆ بۆشای ئاسمان. بۆیه (دێنیس تیتۆ)
به‌یه‌كه‌م گه‌ڕۆك بۆ بۆشای ئاسمان داده‌ندرێت. سه‌فه‌ره‌كه‌ش به
كه‌شتیه‌كی سۆڤیه‌تی بوو.
دووه‌م گه‌ڕۆك بۆ بۆشایی ئاسمان.
Gregory Olsenبازرگانی
گه‌وره
ده‌بێته
گه‌ڕۆكی دووه‌م له‌جیهاندا
بۆ بۆشایی ئاسمان.
G.O
ته‌مه‌نی 58 ساڵه,
نزیكه‌ی 20 میلیۆن دۆلار ده‌دات بۆ بلیتێكی سه‌فه‌ركردن بهكهشتیهكی
ئاسمانی ڕوسی كه له كازاكستان به‌رز ده‌بێته‌وه و گه‌شتی خۆی ده‌كات به
بۆشایی ئاسماندا له مانگی چوار له ساڵی
2005 دا.

بۆ زانیاری
ئێستا تۆ دانیشتووی
له‌سه‌ر كورسیوو ئه‌م نوسراوه دهخوێنیهوهو واده‌زانی
كه ڕاست دانیشتوی و جوڵه‌ت نیه، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی.
له‌ڕاستیدا تۆ له سه‌فه‌رێكی بۆشای ئاسماندای بێ ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ریش بكه‌ی
یان خۆت بجوڵێنی.
به شه‌و و ڕۆژێك تۆ له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌سوڕێنه‌وه به خێرای (800) كم له
كاتژمێرێكدا وه......
جارێك دهخولێیهوه به‌ده‌وری ڕۆژدا به خێرای زیاتر له (100،000) كم له
كاتژمێرێكدا.
تۆش وات ده‌زانی كه‌له‌سه‌ر كورسی دانیستویو جوڵه‌ت نیه.

به‌نرخترین تابلۆ
تابلۆیه‌كی نیگاركێشی به‌ناوبانگ (پیكاسۆ) به‌ناوی (كوڕێك له‌گه‌ڵ
قهلنه). له مهزادخانهیهك له (نیو یۆڕك) له‌ئه‌مریكا ئه‌م تابلۆیه
مه‌زاد كرا به (93) میلیۆن دۆلار له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه.
ئه‌م تابڵۆیه (پیكاسۆ) له ساڵی (1905) نیگاركێش كراوه، ئه‌وكاته‌ی پیكاسۆ
ته‌مه‌نی (24) بووه.
تابلۆكه

درێژ ترین مرۆڤ له جیهاندا
(لێونید ستادنیك) كه خه‌ڵكی (ئوكڕاینا) كه
(254)سم درێژه. له‌ساڵی (2002)وه تا (2004) (30)سم زیادی كردووه.
لێونید له‌سه‌ر دوو ته‌ختی دوو نه‌فه‌ری ده‌خه‌وێت، وه بهگالیسكه سه‌فه‌ر
ده‌كات چونكه جێگای نابێت لهسهیارهدا.
به‌داخه‌وه لێونید نه‌خۆشی زیاد بوونی هۆڕمۆنی هه‌یه به‌ناوی ئاكڕۆمێلاگی.
چاوه‌كانی ورده ورده كزده‌بێت و ئازاری له‌جومگه‌كاندا زۆره به‌ڵام
به‌هه‌رحاڵ لێونید درێژترین مرۆڤه له جیهاندا. وێنه
