Gandhi
Mohandas Karamchand

غاندی 1869 - 1948


له دیك بووی 2-10-1869 له رێكه وتی 30-1-1948 كوژرا.
غاندی هه میشه دژی كوشتارو ئاژاوه و مرۆڤێكی ئاشتی خوازو ڕوناكبیربووه، جگه له وه ش سیاسه ت مه دار بووه.
غاندی له هیندستان له گوندێك به ناوی Porandar, له دایك بووه، ئه وكاته باوكی ئه ندام بووه له دادوه ری Rajasthanik. دایكی زۆر قیربووه و هه ربریارێك كه داویه تی هیچ كه س نه یتوانیوه پاشگه زی بكاته وه . غاندی له ته مه نی 13 ساڵیدا ژنی هێناوه، وه له ته مه نی 16 ساڵی دا منداڵێكیان په یدا بووه. غاندی له قوتابخانه زۆر زیره ك بووه. بۆ خوێندنی باڵا چووه بۆ بریتانیاو خوێندنی پارێزه ری ( معامی ) ته واو كردووه. له پاشان چووه بۆ ئه فریقای خوارو بۆ كار كردن. له وێ زۆر ناره وایی دیوه ،كه چۆن پێست سپیه كان غه دریان له پێست ره شه كان كردووه و ره شه كانیان وه كو كۆیله به كار هێناوه. له وێ شۆرشێكی به رپاكرد دژی Aparthid . ئه وكاته بریتانیا ده سه ڵاتی كۆڵۆنی هه بوو، غاندی ده ستگیر كردوو خستیه ناو سجنه وه. دوای داوای كردووه كه بگه رێته وه هیند، ئه وانیش داواكه یان قبووڵ كردوو گه ڕایه وه هیند.
ئه وكاته هیندیش له ژێر كۆڵۆنیاڵی بریتانیا بوو، غاندی كۆڵی نه داو ده ستی كرد به شۆرش دژی به ریتانیا. غاندی له و كاره دا سه ركه وتوو بوو و له ساڵی 1942 كۆڵۆنیاڵی بریتانیا ده ستی به هه ڵوه شاندن كرد. دوایی هیندیان كرد به دوو به شه وه هیند و پاكستانی ئێستا. هه رچه ند غاندی پێی خۆش و چاك نه بوو كه ووڵاته كه به ش بكرێت به ڵام ناچار بوو. له هیند چه ند دیانه تێكی زۆر هه یه له وانه هیندو و مسوڵمان، غاندی خواستی بوو كه هه موو میلله ت به یه كه وه بژین. به ڵام له به ر چه ند ئاڵۆزییه ك له نێوان دیانه ته كاندا وای كرد كه هیند به ش بكرێت. هیندی ێستا كه دیانه تی هیندوی لێ زیاتر بوو و رێژه ی مسوڵمانانی كه متر بوو. له پاكستان به پێچه وانه وه بوو، رێژه ی مسوڵمانانی زۆر زیاتر بوو. ێستا هیند كه وتۆته خواروی ئاسیاوه و نزیكه ی یه ك ملیارد كه سی لێ ده ژی ناوی ووڵاته كه له sindhu هاتووه كه ووشه یه كی هیندیه بۆ روباری indus . زوتر به هیندیان ده گوت هیندوستان به ڵام دویی گۆریان به ده وڵه تی هیندی.
له 30-1-1948 غاندی به ده ستی توند ره وێكی دینی هیندو له نیوده لهی. دوای كوشتنی وه كو ره وشتی هیندو ته رمه كه یان سوتاند و خۆڵه مێشه كه  یان به رێوره سمێكی گه وره كه له چوار هه زار سه ر باز و، هه زار سه ربازی ئاسمانی و هه زار پۆلیس پێك هات بوو  برد بۆ روباری Jamuna . له وێ خۆڵه مێشه كه یان له روبار كرد.
بۆ زیاتر رێزلێنان له غاندی فلیمێكیان له سه ر ژیانی غاندی ده ركردووه، چه ند كتابیشی له سه ر ده رچووه.
غاندی چه ند رێبازێكی (پرینسیپێكی) هه بووه له وانه ..

Swadeshi ...................
به مانای خۆبه ڕێوه بردن.
Sarvodaya ..................به مانای هه موو مرۆڤێك به یه ك چاوته ماشابكرێت.
Satyagraha .................به مانای به رگری له خۆ كردن به بێ ئه وه ی په نا به ری یه به ر چه ك و تووند و تیژی.
Ahimsa ......................به مانای نا بۆ توند و تیژی.
Swaraj .......................به مانای سه ربه خۆیی.
 


    
غاندی           غاندی و سه‌رۆک وه‌زیر     غاندی و خێزانه‌که‌ی     ته‌رمی غاندی

 

Copyright 2004 pshdar.com  

ماڵه‌وه