جه نگی جیهانی یه كه م 1914 - 1919

هێزی ناوه ندی( ئه ڵمانیا- نه مسا- هنگاریا- بوڵغاریا وه توركیا) هێزه هاوپه یمانه كان(فه ڕه نسا- بریتانیا- ئیتاڵیا- ڕوسیا وه ئه مریكا)
سه به بی ده سپێكردنی شه ر، كوره مه لیكی نه مسا Frans Ferdinand له گه ڵ خێزانه كه ی، له كاتێك كه سه ردانی سه رایڤۆی ده كرد كه ئه و كاته سه ر به نه مسا بوو، كوژران به ده ستی Gavrilo princip . ئه م روداوه ش به گولله ی سه رایڤۆی ناونرا .
Gavrilo princip یه كێك بوو له نیشتیمان په روه رانی سه رایڤۆ كه ده ی ویست ویلایه تی سه رایڤۆ دروست بكات. دوای یه ك مانگ پاش كوشتنه كه ی Frans Ferdinand ، نه مسا و هه نگاریا له رێكه وتی 28/7/1914 بانگه وازی شه ریان كرد  به هاوكاری ئه ڵمانیا دژی سه رایڤۆ كه روسیا هاو په یمانی بوو، له به ر ئه وه ی سه رایڤۆ رێگای نه دایه نه مسا بچێته ناو خاكی سه رایڤۆ و تاوان بارانی كوشتنێ Frans Ferdinand بگرێ.
پایته ختی یوغسلافیا ، به لگراد بۆمباباران كرا له لایان نه مساوه له دوایدا Nikolaj دووه م كه سه رۆكی روسیای ئه وكاته بوو بانگه وازی ده ركرد كه روسیا خۆی ئاماده بكات بۆ شه ر. دوای چه ند رۆژێك ئه ڵمانیا بانگه وازی شه ری كرد به رام به ر روسیاو هه ر هه مان ڕۆژ ئه ڵمانیا لێكسم بۆرگیان گرت.
ئه ڵمانیه كان هێزه كانی خۆیان كرد به دوو به شه وه قۆڵی ڕۆژ ئاوا و قۆڵی ڕۆژ هه ڵات.

قۆڵی ڕۆژ ئاوا
ئه ڵمانیه كان له دوای گرتنی لێكسم بۆرگ، له ڕۆژ ئاواوه هێرشیان كرده سه ر به لجیكا بۆ ئه وه ی له وێوه هێرش به رنه سه ر فه ره نسا. ئه ڵمانیه كان به لجیكایان گرت و چونه ناو خاكی فه ره نساوه،دوای مانگێك وا نزیك بوو بونه وه له پاریس به دوربین بورجی ئیڤڵیان لێ دیار بوو. به ڵام فه ره نسیه كان به ر په رچیان دانه وه له نزیك زێی مارنێ Marne توانیان رێگا له ئه ڵمانیه كان بگرن نه یه ڵن به ره وپێش بچن بۆ پاریس. ئه وه ش بوو به هۆی ئه وه كه فه ره نسیه كان له هێزی پێشه وه ی خۆیان ده ستیان كرد به خه نده ق لێ دان وه ئه ڵمانیه كان به هه مان شێوه،شه ر گه رم بوو، هێرش له سه رهێرش به ڵام ئه ڵمانیه كان نه یان توانی به ره و پێش بچن .بۆ نمونه له دوو هێرشی گه وره دا له ساڵی 1916 دا نزیكه ی دوو ملیۆن كه س كوژرا بێ ئه وه ی هیچ لایه نێك شوێنی خۆی به ردا.

قۆڵی ڕۆژ هه ڵات

 هێرشه كانی ڕۆژ ئاوا كه م بۆوه، شه ڕ بواری خۆی گۆڕی. له ڕۆژ هه ڵاته وه شه ر جم و جۆڵی زیاتر بوو، روسه كان هێرشیان كرده سه روی ڕۆژ ئاوای ئه ڵمانیای ئێستا. ئه ڵمانیه كان ناچار بوون هێز له قۆڵی رۆژ ئاواوه بهێنن بۆ قۆڵی ڕۆژ هه ڵات هه ر ئه وه ش بوو به سه به بی ئه وه ی كه فه ره نسیه كان توانیان له قۆڵی ڕۆژ ئاوا رێگه له هێزی ئه ڵمانیه كان بگرن و نه هێڵن بێنه پێشه وه. دوای شه رو كوشتارێكی زۆر ئه وه بوو ئه ڵمانیا به سه ر روسیادا سه ركه وت، له گوندێك به ناوی tannenberg له سه روی پۆڵۆنیا.
 له روسیا لێنین له گه ڵ دوو كه ساییه تی نزیكی خۆی،ستالین و لێیو گروپێكیان پێكهێنابوو به ناوی bolsjevik كه ووشه یه كی ڕوسییه وه به مانای زۆرینه دێت. له ساڵی1917  لێنین  شۆرشێكی به ر رپا كرد دژی حكومه تی ئه وكاته ی ڕوسیا، وا یان كرد هێزی سه ربا زی و كرێكارانی ووڵات ڕاكێشن بۆلای خۆیان. ئه وه بوو تونیان دهست به سه ر هێڵی شه مه نده فه ره كان و هێڵی ته له گرافه كان دا دابگرن. زۆری پێ نه چوو ده ستیان گرت به سه ر حكومته كه دا و سه ركه وتنیان به ده ست هێنا، ئه م شۆڕشه ش به شۆڕشی ۆكتوبه ری 1917 نا و برا. لێنین كه پێشتر هاوكار له ئه ڵمانیا وه رگرتبوو بووه به هۆی په یمان مۆركردنی ئاشتی له گه ڵ ئه ڵمانیا. دوا ی مۆركردنی ئاشتی، ئه ڵمانیه كان له ساڵی 1918 هێزێكی زۆریان له رۆژ ئاواوه بۆ ڕۆژ هه ڵاته وه گواسته وه.

شه ری ده ریا
هێزه هاوپه یمانه كان كه پێك هات بوو له فه ره نسا - بریتانیا وه ئه مریكا توانیان به كاتێكی كه م ده ریاكان پاك بكه ناوه له كه شتیه جه نگیه كانی ئه ڵمانیا، وه رێگاكانی ده ریایی ئه ڵمانیایان گرت بۆ ئه وه خوار ده مه نی و كه ل و په ل نه چێ بۆ دوژمن، به م هۆیه وه ئه ڵمانیا ناچار بكه ن كه خۆیان بده نه ده ست. ئه ڵمانیه كان له لایه ن خۆیانه وه ده یانه ویست به رگری بكه ن به هۆی مین چاندن و غه واسه ژێر ئاویه كان له ده ریادا. بریتانیه كان ماوه یه ك حاڵیان شه پرێو بوو له به رئه و غه واسه ژێر ئاویانه، به ڵام دوای بریتانیا تاكتیكێكی بۆ دانان،ئه ویش به ناردنی چه ند كه شتیێكی جه نگی به كۆمه ڵ به بۆمبی گه وره وه ده نارده سه رغه واسه ژێر ئاویه كان و ده ی ته قاندنه وه.

په یمانی ئاشتی
له 11/11/1918 شه ر راوه ستا دوای ئه وه ی ئه ڵمانیا نه ی توانی سه ر كه وتن  وه ده ست بێنێ به سه ر فه ره نسا و بریتانیا دا . له 18/1/1919 له versaillas  كۆبوونه وه ی ئاشتی به سترا وه په یمانی ئاشتی مۆر كرا.
ئه ڵمانیا به هێزی تێك شكاو ناو برا و هێزه هاوپه یمانه كان سه ركه وتن. له ماوه ی ئه و چوار ساڵه ی شه ردا سێ قه یسه ر روخان توركیا - نه مسا وه هه نگاریا، هه ر وه ها روسیا دوای راپه رینێك شۆرشه كه یان روخاو شۆرشێكی تازه هاته سه ر كار، هه ر ئه و حوكومه ته بوو كه په یمانی ئاشتی له گه ڵ ئه ڵمانیادا به ست.
له په یمانه كه دا ئه ڵمانیا به تاوانی شه ر ده ست پێكردن له قه ڵه م درا.
ده بێ چه كه قورسه كانی دا بما ڵێت.
ده بێ جه یشێكی كه می دیاری كراوی هه بێ، له 100،000 زیاتر نه بێ.
له جیاتی چه ند ویلایه تی قه یسه ری یان مه لیكی چه ند وڵاتێكی لێ دروست بوو. ئه ڵمانیاو روسیا خاكیان دۆراند هه ر وه ها فه ره نساو ئیتاڵیا سنوره كانی خۆیان بۆ گه راوه باری جاران، پۆڵۆنیا بوو به وڵاتێكی سه ر به خۆ. مه لیكایه تی سه رب و - كروات وه سلۆڤان دروست بوو. هه روه ها وڵاتی چیكۆسڵۆڤاكیا دروست بوو، فینله ندا سه ر به خۆی وه رگرت به گشتی شه ڕی جیهانی یه كه م بوو به هۆی گۆڕانی نه خشه ی ئه وروپا . دوای شه ڕی جیهانی یه كه م یه كیتی ووڵاته یه گرتووه كان دروست بوو، وه ك یه ك ئۆڕگانی ئاشتی له جیهاندا . نابێ هیچ ووڵاتێكی زه به لاح شه ر به سه ر ووڵاتێكی بچوكدا بسه پێنێت، وه فكره ی نرخی هه موو مرۆڤێك وه ك یه ك بڵاو بۆوه. له شه ری جه نگی جیهانی یه كه م هاوڵاتی زۆر نه كوژرا چونكه شه ره كه زۆربه ی له ده ریاو له خه نده ق به رام به ر یه ك بوو.

زیانی گیانی

 ئه ڵمانیا..........................1،7 ملیۆن كه س
روسیا..............................1،7 ملیۆن كه س
فه ره نسا .........................1،4 ملیۆن كه س
نه مساو هه نگاریا ...............1،2 ملیۆن كه س
بریتانیا............................750 هه زار كه س
ئیتالیا.............................650 هه زار كه س
ئه مریكا ...........................115 هه زار كه س
________________________________
 كۆی هه مووی         نزیكه ی           7،515،000 كه س

 

نه‌خشه‌كانی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و كۆڵۆنیاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه

rom rom Osman Osman mengol

ros
koloni rojhalati-nawerast naplion italia

fars-empire
britt-koloni byzant-1600 muslim-empire

 

 

Copyright 2004 pshdar.com  

ماڵه‌وه