سه
ڵاحه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌دینی یوسف ( ئهیوبی )
1193-1138

«سوڵتانی میسرو سوریا، كهسوڵتانهتی ئهیوبی لهساڵی 1169 دامهزراندووه. لهبنهرهتدا كورد بووه و لهتكریت له عێراق له دایك بووه، كه لهوێ باوكی به ناوی (ئهیوب) فهرماندهی شارهكه بووه. سهڵاحهدین لهگهڵ هێزێكی گه وره چوو بۆ میسر لهوێ له ساڵی 1171 بوو به هۆی ڕوخان ونه‌مانی خه‌لافه‌تی فاتیم ( خه‌لافه‌تی عازد ). له ساڵی 1174 دهسهڵاتی زۆربهی خاكی سوریاشی گرته دهست خۆی. له ساڵی 1187 هێرشی كرده سهر خاچ پهرستهكان، ئهوهش بهزهرهرو و زیانێكی زۆر له خاچ پهرستهكان له لای Hattinله دوای دا سهڵاحهدین توانی قودس بگرێتهوه. بۆ ماوهی دوو ساڵ سهڵاحهدین توانی فهرهنسیهكان له سوریا و فهلهستین به دوور بێخێت. جوابی ئهوروپییهكان بهرانبهر دهسهڵاتی سهڵاحهدین وای له ئهوروپییهكان كرد كه بۆ جاری سێیهم هێزی سهڵیبی خۆیان خڕبكهنهوه دژ به سهڵاحهدین. دوای شه‌ڕێكی دژوار نهیان توانی هێزی سهڵاحهدین بشكێنن بۆیه پهیمانی ئاشتیان مۆركرد، له پهیمانهكهدا سهڵاحهدین ئهو شوێنانهی كه گرتبووی ههرتێی دا بمێنێتهوه، بهڵام رێگا به خاچ پهرستهكان بدات كه بتوانن هاتووچۆ له كهناری دهریاوه له   Jaffa تا Tyrus  بكه‌ن.له ساڵی 1192 سهڵاحهدین رێگای به خاچ پهرستهكان دا كه سهردانی مهزار له قودس بكهن. بۆ جیهانی ێستا سهڵاحهدین وهكو سهركردهیهكی زیرهك وچاپووك وه ( دهستی ههق ) دادهنرێههروهها لاپهرهیهكی گهشی ههیه له نوسراوه و مێژوویئهوروپی دا»

Nationalencyklopedinسه رچاوه:

 

مێژووی سه
ڵاحهدینی ئهیوبی
باپیرانی پادشایهتی میسر و شام دهگه‌ڕێتهوه بۆ

كوردهكان له رۆژگاری دهسهڵات دا سوڵتان مهسحود سڵجوقی یهكێك له كاربهدهستانی سوڵتان، پاراستنی قهڵای تكریت به شادی باپیره گهورهی ئهیوبیهكان ئهسپارد و بهم هۆیه وه شادی لهتكریت گیرساوهتهوه، پاش نهمانی شادی كوره گهورهی كهنهجمهدین ئهیوب بوو له سهركاری باوكی دامهزراو ئهركی قهڵاداری كهوته سهر شانی. نهجمهدین ئهیوب برایهكی لهخۆی گچكهتر ههبوو ناوی ئهسه‌ددین شێركۆ بوو. دوای لهگهڵ برای چوون بۆ موسڵ بۆ لای عیماددین زهنگی كه فهرمان رهوای موسڵ بوو. كاتێك كه شاری بهعلهبهك كهوته دهست عیماددینهوه به نهجمهدینی سپارت. نهجمهدین كهڵه پیاوێك بوو له كهڵه پیاوه ههڵبژاردهكانی جیهان، به دادوهرێكی باش و پاك ناسراوه له بهعلهبهك خانه‌قایهكی بۆ سۆفیهكان دروست كردووه و به ( نهجمه ) ناوی رۆیشتووه. له پاش مهرگی عیماددین زهنگی نهجمهدین و ئهسهدین شێركۆ چوونه لای نورهدین مهحمود كه پادشای شام بووه، نورهدین به كوڕانی شادی گهشاوهتهوه زۆری بهخێرهێناون و ڕێزی لێ گرتوون. شێركۆی كرده سهرداری لهشكرو شاری حیمسیشی پێسپارد عازدی ئسمائیلی میسر له چهنگ فهرهنسیهكان هانی برده بهر نورهدین مهحمود كه به هاواریهوه بچێت. نورهدین مهحمود سێ جاران شێركۆی به لهشكرێكی زۆرهوه نارده میسرو هاوكاری عازدی داوه. له جاری سێیهم دا له سهر خواستی عازت شێركۆ شپوری وهزیری عازدی كوشت، وه له جێگای ئهو كرا به وهزیر. له دوای 65 رۆژ وهزیرایهتی كردن له ساڵی 1169 گیانی پاكی به خودای تاك سپارد. له پاش ئهو سهڵاحهدینی برازای كرا به جێنشین.

سهڵاحهدین  یوسف كوری نهجمهدین ئهیوب
سهڵاحهدین لاوێكی لێهاتوو و پیاوێكی بهزیپك و ژیر بووه، ههموو كاروباری میسری خستۆته ژێر دهستی خۆی. پیاوێكی بهنامه نارد بۆلای نورهدین و داوای لێكرد بوو كه لهمێژه باوكی خۆی ( نهجمهدین )ی نهدیوه، تكای كردبوو كه باوكی ئیزن بدات بۆلای بۆ میسر. نورهدین باوكی سهڵاحهدینی ئیزندا و به رێكهوت. له رۆژی 24 رهجهب ساڵی 1169 نهجمهدین گهیشته میسر و خهلیفه عازد ههر بهخۆی هاتبوو بۆ دهرهوهی پایتهخت، بۆ وهپیرهاتنهوهی زۆر به‌ڕێزو حورمهتهوه پێشوازی لێكردووه.  سهڵاحهدین داوای له باوكی كرد كه پۆستی وهزیری بخاته دهستی خۆی بۆ خۆشی داری دهستی ئهو بێت، بهڵام باوكی ڕازینهبووه و گهورهی و وهزیری ههر له كوڕهكهی خۆی وهشاندهوه.
له سه
رهتای مانگی موحهرهم ساڵی1171 خهلیفه عازد نهخۆش دهكهوێ و له جێگادا پاش چهند رۆژ كۆچ دهكات.  سهڵاحهدین ههر كه خهلیفه ئهمری خوای كرد خۆی گهیانده گهنجینهكانی خهلیفه و ههمووی كۆكردنهوه، سهڵاحهدین ئهمجاره دهسهڵاتی تهواوی كهوته بهردهستی وه ههندێك لهو شتانهی كه له گهنجینهكهی عازد دابوو، دارحهسایهك له زمروتی رووت بۆ سهڵاحهدین ماوهتهوه. له پاش ئهوه  سهڵاحهدین دهستی كردووه به رێك و پێك كردنی دارایی وداهاتی میسر و له شكرهكهی، دڵی خهڵكهكهی بهلای خۆدا هێناوه و له ههر شوێنێك باس ههر باسی پیاوهتی و كارچاكی  سهڵاحهدین بووه. بهڵام چهند ناحهزێك باسی خراپی  سهڵاحهدینیان كردبوو، گوتبوویان ئهو خۆی به پادشا دهزانێ و خۆی به پیاوی تۆ نازانێ. نورهدین دڵی له سهڵاحهدین كرمێ دهبێت، بهنیازی ئهوه دهبێ كه بۆ خۆی بچێته میسر و یهكێك لهجێگای سهڵاحهدین دابنێت.
 سه
ڵاحهدین كاتێك بهم بهزم و رهزمه دهزانێت باوكی و خاڵی و خزم و كهسوكاری خۆی كۆ دهكاتهوه و ئهوانیش لهم بهزموو رهزمه ئاگادار كردۆتهوه، وه  سهڵاحهدین داوای لێ كردون چیان ههیه بیڵێن.
ته
قیهدین كه برازای  سهڵاحهدین بووه له ناو كۆڕه كهدا ههستاوه و گووتویه‌تی: ئهگهر نورهدین ههر پێی داگرتوو هاته میسر به‌له‌شكرهوه، پێشی لێ دهگرین و بهگژی‌‌‌‌‌‌دا دهچین، ئێمه ههتا دهستمان چهك بگرێ و خوێن له لهشمان دا مابێ میسر له دهست خۆمان نادهین. نهجمهدینی باوكی ووتارهكهی به تهقیهدین بڕی و گهلێكی جنێو پێداوه و دهری كردووهته دهرێ، ئهم جار ڕوی كرده  سهڵاحهدین و پێی گووت: كوڕی خۆم من باوكتم و شههابهدینیش خاڵته ئێمه تۆمان له ههموو كهس خۆشتر دهوێت. ئه‌م ووڵاته پارچه‌یه‌كه له‌زه‌وی‌و زاری نوره‌دین مه‌حمود، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوی ده‌ركردنمان بكات ناچارین

بڕۆین، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی سزادانمان بكات سه‌ربه‌فه‌رمانین. كوڕم ده‌بێ ئه‌وه بزانی چۆن گه‌فوهه‌ڕه‌شه‌ی نوره‌دین له شامه‌وه بۆ تۆ دێت، ئاواش هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی تۆ به ‌نوره‌دین ده‌گات. ئه‌وه‌ی سرته‌ی خه‌ڵكت بۆ دێنێ دڵنیابه لای خه‌ڵكیش بۆت تێده‌چێنێ. كوڕی خۆم نامه‌یه‌ك بۆ نوره‌دین بنوسه‌و پێی‌بڵێ: پێویست ناكات تۆ له‌شكری خۆت بنێری، خۆم و گیانم له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئێوه دایه، تۆ چی بفه‌رمووی سه‌رم له ڕێدایه هتد....
كاتێك نامه‌ی سه‌ڵاحه‌دین گه‌یشته نوره‌دین پشووی هاته‌وه سه‌ر خۆو مشتووماڵ كرایه‌وه و نوره‌دین جوابی نامه‌كه‌ی دایه‌وه: جگه له تۆ كه‌س له‌سه‌ر میسر نابێ‌و تۆ دۆست و ڕاست و دڵسۆزی منی.

له ساڵی 1172 نهجمهدین ئهیوب لهسهر ئهسپ ههڵدێراو چهند رۆژێك لهناو جێدا نهخۆش مایهوه و ئهوسا گیانی لهدهستدا  سهڵاحهدین.

باوكی بهخاكی پیرۆز سپاردووه و پرسه و سهرهخۆشی سوڵتانانهی بۆ داناوه.
نه
جمهدین ئهیوب شهش كوڕ