ناوچه‌ی
پشده‌ر هه‌روه‌ك
هه‌موو
ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌پیت
و به‌ره‌كه‌ته،
به‌چه‌ند
زنجیره چیایه‌ك
ده‌وره دراوه. له‌لای
رۆژ ههڵاتیهوه
به‌چیای مامه‌نده
و له باكوریشه‌وه به چیای قه‌ندیل
و له
ڕۆژ
ئاواشه‌وه
كێوه‌ڕه‌ش
گرتویه‌ته ئامێزی خۆی و له
باشوره‌وه
له‌گه‌ڵ
هه‌ڤاڵی
خۆی، ئاسۆس ده‌روازه‌ی
ناوچه‌ی
پشده‌ری پێك هێناوه كه‌ناوی
ده‌ربه‌نده.
چیای قه‌ندیل:
یه‌كێكه له هه‌ره شاخه به‌رزه‌كانی كوردستان، به‌رزی شاخی قه‌ندیل
3452 م، به چله‌ی هاوین به‌فری لێ ده‌مێنێته‌وه و زۆر فێنكه، مه‌ڕداران و
كوێستانچیان هه‌ر كه گه‌رمێن گه‌رم داهات بار لێدهنێنوو ده‌چنه
هه‌واران.
ئاوبه‌ندی سه‌نگه‌سه‌ر:
له‌سه‌ر
ڕووباری گافڕێن هه‌ڵكه‌وتووه
و له شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره‌وه
نزیكه، مه‌به‌ستی
سه‌ره‌كی
له دروستكردنی ئه‌م
پڕۆژه‌یه
ئاودانی بانوهكانی
سهنگهسهرو
بانوهكانی خوارووی دووگۆمانه، كه جوتیاره‌كانی
ئه‌م ناوچه‌یه
سودی لێ
وه‌رده‌گرن بۆ به‌رهه‌م
هێنانی
كشتوكاڵ.
کشتوکاڵ:
خاکه‌که‌ی به‌پیت و به‌ره‌که‌ته، توانای به‌رهه‌م هێنانی کشتوکاڵی زۆره و
جوتیاران سودی لێده‌بینن به‌هاوینان به‌به‌رهه‌م
هێنانی،توتن،گوڵه‌به‌ڕۆژه،ته‌ماته،پیواز،شوتی،په‌موو وه گه‌لێک به‌رهه‌می
تر. بێجگه له‌وه‌ش زه‌ویه‌کان به‌کار ده‌هێنن بو به‌رهه‌م هێنانی
گه‌نم،جو،نۆک،نیسک،وه بۆ بێستانی کاڵه‌ک. له ناوچه فێنکه‌کانیش وه‌ک
ناوده‌شت و گونده‌کانی پشت قه‌ڵادزێ میوهجاتێکی زۆری لێ به‌رهه‌م دێت
وه‌ک، هه‌نار،سێ‌و،گوێز،هه‌رمێ وه ترێ. به‌رهه‌مه سروشتییه‌کانیش زۆرن بو
نمونه،ڕێواس، که‌نگر،تۆڵه‌که،هێرۆ،کیسوێ،کارگ،بنێشتی
کوردی،قه‌زوان،گێوژ،کرۆسک هتد.