ووتهكانی ژیان


حه
زرهتی سلێمان لهمێروولهیهكی پرسی: ساڵی چهند خۆراك دهخۆی؟
مێرووله وتی: سێ ده
نكه گهنم دهخۆم.
حه
زرهتی سلێمان مێروولهكهی بردوو خستییه ناو قوتویهكهوه لهگهڵ سێ دهنكهگهنم دا، كه ساڵ تهواو بوو،حهزرهتی سلێمان تهماشای كرد مێروولهكه گهنم و نیوێكی خواردووه.
حه
زرهتی سلێمان له مێروولهكهی پرسی: بۆچی گهنم و نیوێكت ماوه.
مێرووله
وتی: كاتێ من بهرهڵابووم و بهنده نهبووم دهمزانی خوا من لهبیر ناكات، بهڵام پاش ئهوهی تۆ منت خسته ناو قوتویهكهوه لهوه دهترسام لهبیرت بچم لهبهر ئهوه له خواردنهكهم هێشته وه بۆ ساڵی داهاتوو.

لوت بهرز مهبه، به پاره و سامان چونكه ڕۆژگار یاری دهكات بهسامان وجیهان، وهك چۆن مناڵ یاری بهتۆپ دهكات. هیندی

له دهرگای خهڵكی مهده، تا له دهرگای تۆ نهدهن.  كوردی

له- گا- بترسه كه له بهردهمی دابوی، له- كه ر -بترسه كه لهدوواوهی بووی، له-فێلباز-بترسه لهههر لایهكی یهوهبی. ئیرلهندی

نهێنی بهندهی تۆیه، كه بهرهڵات كرد تۆ دهبیه بهندهی ئهو. ئیمامی عهلی

وازهێنان له ئارهزووی بێ كهڵك مایهی ئاسوودهیی و پێش كهوتنه. شكسپیر

چوار شت ناگهرێتهوه: ووشه لهزار دهرچوو... تیر له كهوان...ڕۆژگار كهڕۆیشت...ههل ئهگهر خستهپشت گوێ. ؟؟

جیا وازی لهبیرو ڕادا نابێ ببێته ناكۆكی، چونكه ئهگهر وابێ، من و ژنهكهم خوێنه خۆری یهكترین. غاندی

پیاوی قهرزدار تیژ بهبازاردا تێ دهپهڕێ. سویدی

پیاوی بهفیز وهك كوندهی فودراو وایه، ههركاتێك كونی تێبوو فش دهبێتهوه. زهردهشت


سهرچاوه: ئینته‌رنێت وه‌ گوڵبژێرێك لهناو دوو نامیلكهدا بهناوی ووتهكانی ژیان، له كۆكردنهوه و وهرگێڕانی، ههردوو جوته برا محهمهد عهبدڕهحمان و عهبدوڵا عهبدڕهحمان زهنگهنه.

 

Copyright 2004 pshdar.com  

ماڵه‌وه