ئاخۆ وه‌چه‌كانی نیرۆن
له‌به‌رده‌م كێوی ورهتا
چۆن له‌رزینێ له‌رزی بن،سنه‌وبه‌ر؟
له‌به‌رده‌م كڕكانی قین و تووڕهییتا
چۆن به‌زینێ، به‌زی بن، سنه‌وبه‌ر؟
*
كه ده‌بینی
خوێندكارانی ئه‌م وڵاته
یه‌خه‌ی شه‌قامیان گرتووه،
خه‌نجه‌ری ده‌بانی تۆڵه
كێلانی به‌جێ هێشتووه،
كه‌ده‌بینی هاوڕێیانت ده‌یانه‌وێ
ته‌می خه‌م بڕه‌وێته‌وه،
تاڤگه بۆ شاخ،
ماسی بۆ چه‌م،
زمان بۆ ده‌م،
جووتیار بۆ گوندی دێرینی بچێته‌وه،
له خۆشی‌دا مهزارهكهت جێده‌هێڵی و
سه‌ما ده‌كه‌ی، سنه‌وبه‌ر.
*
ببووره لێم
كه‌ناتوانم شیعرێ بڵێم
شیاوی باڵای تۆ بێ،
ئه‌گه‌ر شیعرێ هه‌ر دێرێكی هه‌ڵۆیه بێ،
هه‌ر حه‌رفێكی پشكۆیه بێ،
هێشتا ده‌ستی ناگاته داوێنی تۆ،
گه‌شتر نابێ له دڵۆپێ خوێنی تۆ.
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
(1982)