خوشكان برایان،
خوێنه‌ری ئازیز/ ( 30 ) ساڵ پێش ئه‌مڕۆ كاتی شۆڕشی ئه‌یلولی نه‌ته‌وه‌ی نیشتیمانی
مه‌زن،
به‌پشتیوانی ئامێزی گه‌وره‌و بێ سنوری پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م شار‌و
شارۆچكه‌كانی باشوری كوردستان، به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه، به‌هه‌ستی كوردانه‌و
نهتهوهیییانهو دور له‌هه‌ستی ته‌سكی عیزبایهتی. هه‌ر له كه‌ركوكی دڵی
كوردستانه‌وه تا زاخۆی ده‌لال، له ناوچه ئازاد كراوه‌كانی شۆڕشدا بێ په‌روا
, له‌هه‌وڵ و خه‌باتی بێووچاندابون. له‌پێناوی گه‌یشتن
به‌ئازادی و سه‌رفرازی و شادبوونی خاكی پیرۆزی كوردستان،،،،
به‌خۆری ڕزگاری.
ڕژێمه شۆمهكهی به‌عسی عه‌فله‌قی، به‌ده‌یان هه‌زار له‌شكرو جاشی،، به‌چه‌كی
مۆدێرنه‌وه ، ڕاپێچی به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌كرد.
هێشتا مانگێك و چه‌ند ڕۆژێك بوو شه‌ڕ ده‌ستی پیكردبۆوه له نێوان شۆڕشی كوردستان و
ڕژێمی به‌غدا،
سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه،،،، لاپاڵ و هه‌ردی ووڵاتی چیای سه‌ركه‌ش و ده‌شتی
ڕه‌نگین،،،،هێزه گورچك بڕه‌كانی، كاوه‌و ئهزمهڕو بارزان ههڵۆكانی، هێزی خه‌بات و
ئهنگاری حه‌مرین، قاره‌مانانی بێتواته‌و باڵه‌ك وهه‌ورامان، له داستان و هه‌ڵمه‌ته
مێژوویییهكانیاندا، دۆزه‌خیان بۆ پێ‌و پۆستاڵ و هۆردوی داگیركه‌ران داخست،،،،،
سه‌رجه‌م ناوچه‌ی ئازادكراوی شۆڕش، بوو به مه‌یدانی زه‌ماوه‌ندی سه‌ركه‌وتن. به‌عس
و شاڵاوی،،، له‌به‌رده‌م هێزو ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌لی كوردستاندا چۆكی دایا، كاتی
ڕژێمی به‌عسی عه‌ره‌بی شۆڤێنی گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كهبههێزی سوپایی و پوڵ و
پاره‌ی هه‌راش و ڕاگه‌یاندنه گوبڵزییهكهی، نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و شۆڕشه ئازادی
خوازه‌كه‌ی پێ ناخرێ، په‌نای برده‌به‌ر ڕێگای (تیرۆر‌و جینۆساید)، له‌به‌ره‌به‌یانی
ڕۆژی (1974-4-24)، كاتژمێر (9:45) ده‌قیقه- چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جۆری (
سۆخۆی ) كه‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تی دایكی كۆمۆنیستان و به‌رگریكه‌ر له مافی گه‌لانی
ژێرده‌سته - خه‌ڵاتی به‌عسی كردبوو. له‌گه‌ڵ چه‌ند بۆمبێكی گه‌وره‌ی جۆری (ناپاڵم)
كه‌دیاری ووڵاتی هندستان و ئهندێرای دیموكراتی بوو. له‌به‌غداوه به‌ره‌و كوردستان
هه‌ڵسان و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی جوان و ڕه‌نگینی ژێر كۆنترۆڵی شۆڕش
كه‌وتنه‌ڕێ،، (9:45) ده‌قه‌ی به‌یانی (4-2) فڕۆكه‌كانی به‌عسی عه‌ره‌بی شۆڤێنی، ڕق
و كینه‌ی دڵه ڕه‌شه‌كه‌یان ڕژان به‌سه‌ر قه‌ڵادزێ دا،،،،،، له‌ماوه‌ی چه‌ند
چركه‌یه‌كدا بۆمبای نێو هه‌ناوی قێزه‌ونی فڕۆكه‌ی (سۆخۆی) ڕژێزا به‌سه‌ر مزگه‌وت و
قوتابخانه وبخچهی مناڵان و ناو بازاڕی ئه‌و هه‌واره. ته‌وینه‌وه‌ی بۆمب و گرمه‌و
ناڵه‌ی وێران بونی قه‌ڵادزێ گه‌یشته كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك.......
قه‌ڵادزێی بوكی ڕازاوه‌ی شۆڕش ئه‌و ڕۆژه به‌چنگی به‌عسی شۆڤێنی،،،،، له خوێن و
فرمێسك هه‌ڵكێشرا،،،، ڕژێمی به‌غدا-به‌م بۆردومانه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی هه‌ر گیز
نه‌سڕاوه‌ی نابهناوچهوانی دزێوی خۆیه‌وه. دوا ئه‌نجامی زیانی گیانی و ماڵی
بۆردومان (157) شه‌هیدی بێ تاوان له‌مناڵ و ئافره‌ت و پیرو لاوی بێ چه‌ك زیاتر له
(350) بریندار. له‌ناو شه‌هیدانا ژماره‌یه‌ك له‌قوتابیانی زانكۆی سلێمانی-
ئازادحسێنی هونه‌رمه‌ند سۆران سه‌ڵته‌ی هونه‌رمه‌ند- سه‌روه‌ری عه‌لی قادری
نوسه‌رو وێنه‌كێش- وێران بونی گه‌ڕه‌كێكی ته‌واوی شار،به‌ماڵ وقوتابخانه‌و
بازاڕییه‌وه....... زامی قوڵی بۆردومان كرایه ڕوحی كاكه ئه‌حمه‌دی عاجی سابیر،
كاتێ مۆمی ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌شت جگه‌رگۆشه‌ی خامۆش ئه‌كرێ، كاكه
ئه‌حمه‌دی عاجی سابیری كورد‌و كۆڵنه‌ده‌ر بهرامبهركارهساتی له‌ڕه‌گ وڕیشه
هه‌ڵكێشانی ـ هاوسه‌رو مناڵه‌كانی ـ به‌دڵی پڕ حه‌سره‌ت و شاخی ئیراده‌وه ـ ئه‌م
هه‌سته ده‌رده‌بڕێ ـ
ماڵ و مناڵم هه‌ر بۆیه كورد بوون
ئه‌نجام به‌بۆمبای دوژمن له‌ت له‌ت بون
یاخوا خۆشم ببمه قوربانی كورد‌و ووڵات و سه‌رۆك بارزانی
به‌چه‌ند كات ژمێرێك دوای بۆردومان ـ باوكی ڕوحی نه‌ته‌وه‌ی كورد ( بارزانی مسته‌فا
) له ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانه‌وه بانگه‌وازی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌س
و كار‌و خۆشهوستانی،،،،، شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته كردوو ـ فه‌رمووی ـ لهجهنگهوه
بۆ قه‌ڵاچۆكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕژێمی به‌عسی عه‌ره‌بی له به‌ره‌كانی جه‌نگا
به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی كوردستان تێك شكێنرا،،،، ئێستا ئه‌یانه‌وێ
به‌له‌ناوبردنی ئافره‌ت و مناڵ و قوتابیان دڵنه‌وایی خۆیان بده‌نه‌وه، به بۆردومانی
قه‌ڵادزێ ڕژێمی به‌غدا ڕوی لاوازی و ترسنۆكی خۆی پیشانی كوردستان و هه‌موو
دونیادا،،،، داوا له‌ڕۆڵه‌كانی سوپای شۆڕشگێڕی كوردستان ئه‌كه‌م :
له‌سه‌نگه‌ره‌كانی مهقاوهمهتهوه تۆڵه‌ی گونجاوو په‌سه‌ندی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ
له سوپاكه‌ی به‌عسی شۆڤێنی بكه‌نه‌وه،،،،،، خوای گه‌وره پشت و په‌نای گه‌لی
كوردستان و شۆڕشه كه‌ی بێ....
خوێنه‌ری ئازیز‌و هێژا : فه‌رمانده‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته ( ڕائدی تیار،،،،
سالم سلتانه به‌سۆ ) بوو.
كه ئه‌م بۆردومانه وه‌حشی گه‌ریه‌ی ئه‌نجام دا‌و، ناوبراو وه‌ك تاوان باری جه‌نگی دژ
به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، لاپه‌ڕه‌یه‌كی خوێناوی و مێژوویه‌كی پڕ شهر مه‌زاری بۆ خۆی و
بهعسهكهی تۆمار كرد .
ئه‌ی قه‌ڵادزێی جه‌رگ هه‌ڵقرچاو ،،،، هه‌واره سه‌روسیما خوێناوییه‌كه‌ی،،،،
كوردستانی خهمتانی شه‌هیدستان،،،، ئه‌مڕۆ (30) ساڵ تێپه‌ڕ ئه‌بێ به‌سه‌ر زامه
مۆڵه‌كه‌ی باڵاتا،،،، ئێمه ئه‌مڕۆ ڕۆڵه‌ی تۆین ڕێبواری ڕێگه‌ی سه‌ر به‌ستی تۆین،،،،
له‌م غوربه‌ته‌وه،،،، له‌م دوره‌وه پرسه‌ت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه،،،، هاوبه‌شی خه‌م و
حه‌سره‌تی دۆستان و یارانت ئه‌كه‌ین، ئه‌ی لوتكه‌و دامێنه‌كانی قه‌ندیل و به‌خه‌ت و
كێوه‌ڕه‌ش ێوهش ده‌ست به سینگه‌وه بگرن، بۆ یادی هه‌ر گیز له‌یاد نه‌چووی
زامه‌كه‌ی قه‌ڵادزێی نێو ئامێزی پڕ سۆز‌و حورمه‌تتان ،،،، قه‌ڵادزێ ،،،، ئه‌ی سابات
و خه‌ڵوه‌تگای مێرخاسانی نه‌ته‌وه‌ی كورد،،،، ئه‌مڕۆ ئاگری دڵمان له‌ده‌وری باڵای
ڕهنگاڵهت ئه‌گێڕین،،،،
قه‌ڵادزێ ( قه‌ڵای دوو زێ ) ئه‌ی درشمی شۆڕش و به‌رخۆدان ،،،، ئه‌ی داستانی مه‌رگ و
زیندو بونه‌وه،،،، به‌سه‌دان ساڵه‌ی ته‌مه‌نی پڕشكۆت،،،، هه‌ر هۆردوی داگیركه‌ران
شاڵاوی هێناوه‌و هه‌ڵشاخاوه به باڵات،،،، به‌ڵام تۆی كورد‌و تۆی نه‌سره‌وت،،،، هه‌ر
خۆڕاگر‌و ڕاوهستاوبویت و داگیركه‌ران به‌رهه‌می مل كه‌چی و چۆك دانیان
چنیوه‌ته‌وه،،،،قه‌ڵادزێ،،،، له‌گه‌ڵ یادی زامی تۆدا،،،، زامی شیرناخ و
دیاربه‌كر،،،، زامی مه‌ریوان و سنه‌و بانه،،،، زامی قامیشلی و حه‌سه‌كه‌و حفرین،،،،
ئه‌بین به گڕو مه‌شخه‌ڵی شۆڕش و،،،، شه‌وی دهیبوری كوردستان ڕوناك
ئه‌كاته‌وه و،،،، لاشه‌ی داگیركه‌ران ئه‌سوتێنێ.
هه‌زاران سڵاو له گینی پاكی شه‌هیدانی (1974-4-24) شه‌هیدانی كاره‌ساتی بۆردومانی
قه‌ڵادزێ.
زامه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ویژدانماندا ئه‌ژین.
نوسین و ئاماده‌كردنی
مه‌ریوان مه‌حمود
( 2004-4-24 ) Stockholm .