له ساڵی 1985 وهكتێبێكی
مه‌لای
مهشوورم هه‌یه،
كه تاكو ئێستاش هه‌ر له‌لام
ماوه و نهم
فه‌وتاندووه. به‌ڵام
به
داخه‌وه
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی
له به‌رگی پێشه‌وه
و دواوه‌ی
فه‌وتاوه. ئه‌وه‌نده‌م
به‌بیر ماوه كه
ئه‌م
كتێبه له توركیه‌وه
كراوه به كوردی، وه‌له
پێشه كیهكهیدا
وه‌رگێڕ
كورته باسێكی مه‌لای
مه‌شووری
كردبوو، كه
به‌داخه‌وه
ناوی وه‌رگێرم به‌بیر
نه‌ماوه.
نوسرابوو كه مه‌لای مه‌شوور
كورده و خه‌ڵكی
كوردستانی توركیایه. دا واتان لێ ده‌كه‌ین
كه هه‌ر زانیاریه‌كتان
هه‌یه
له باره‌ی ئه‌م
كتێبه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
« سایتی پشده‌ر
»
چه‌ند به‌سه‌ر
هاتێكی مه‌لای مه‌شوور....
مه‌لای چاو برسی و چاوله دوو
له مه‌لایان پرسی، تاچ ڕاده‌یه‌ك
چاو برسی؟
مه‌لا گوتی: پله‌ی
چاو برسێتی من نایه‌ته ژماردن، چونكه هه‌ر
شایی و زه‌ماوه‌ندێكی
كه بكرێت چاوم له‌وه‌یه
كه بوكه‌كه
بۆ من بێت، هه‌ركه‌سێكیش
كه ده‌مرێ
به‌ئومێدی ئه‌وه‌م
كه‌ڕای سپاردبێ شتێكم بده‌نێ.
جاری واش هه‌یه
منداڵان به‌ردباران و سه‌خڵه‌تم
ده‌كه‌ن،
منیش بۆ
ئه‌وه‌ی
خۆمیان له ده‌ست
ڕزگار بكه‌م، پێیان ده‌ڵێم:
بڕۆن
بۆ ماڵی فڵان كه‌س،
له‌وێ شاییه و پڵاوێكی زۆریان لێ ناوه. ئیتر
منداڵه‌كان
ڕاده‌كه‌ن
و ده‌چن،
كه‌چی خۆشم له‌پاشان
ده‌چم،
له دڵی خۆم دا ده‌ڵێم
نه‌وه‌كو
ڕاستم كردبێ و پڵاویان لێ نابێ.

دراوسێیه‌ك زۆر كه‌سی
بانگ هێشت كردبوو مه‌لا
نه‌بێ
دراوسێیه‌ك زۆر كه‌سی
بانگ هێشت كردبوو مه‌لا نه‌بێ،
مه‌لاش
له‌و ئێواره‌یه‌دا
به مه‌لاژنی گوت: ئه‌وا
من شه‌ڕت
پێ ده‌فرۆشم و به‌داره‌وه
په‌لامارت ده‌ده‌م
تۆش له‌به‌ر
ده‌ستم
ڕاكه بۆ ماڵی دراوسێكه‌مان،
منیش به‌داره‌وه
شوێنت ده‌كه‌وم،
ئیتر كهئیمهیان
له‌وباره‌یه‌دا
دیت بانگمان ده‌كه‌ن.
ئینجا به‌و
پێیه شه‌ڕیان
دامه‌زراند،
مه‌لاژن ڕای كرده ماڵی دراوسێكهو
مه‌لاش
به‌داره‌وه
به‌دوایدا
چوو، كه خاوه‌ن ماڵ وای دیتن مه‌لایان
برده ناو پیاوان و مهلاژنیشیان برده ناو ژنان، به‌م
شێوه‌یه
هه‌ردووكیان دامه‌زران.

نۆ پاره‌م
ناوێ دهنهبێ
ڕۆژێك مه‌لا
نوستبوو له‌خه‌ونیدا
نۆ پاره‌ی
ده‌ده‌نێ،
به‌ڵام
نایه‌وێ ده‌ڵێ
دهنهبێ
نامه‌وێ، كه له‌خه‌وه
خۆشه‌كه‌ی
كه به
خه‌به‌ر
هات ته‌ماشای كرد تاكه پاره‌یه‌كی
له ده‌ست
دا نییه،
ناچار به
په‌له
چاوی دهنوقێنێتوو
لێفه‌كه‌ی
به‌خۆ
داده‌دات و ده‌ڵێ:
بابه ده‌بێنن
ئه‌گه‌ر
هه‌ر
نه‌بێ نۆ پاره‌كه‌م
بده‌نێ.