2000-539
پێش زاین ئاشوریه‌كان و بابله‌كان.
سۆمه‌ریه‌كان ده‌سه‌ڵاتی زۆریان هه‌بوو له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراقی ئێستادا،
له سهرووهش گه‌لانی تری لێ ده‌ژیان. له سه‌رده‌می عامورابی له 1750 بۆ 1792
پێش زاین له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی تری یه‌كتریان گرت و بابلیشیان به
پایته‌خت دانا، له سه‌روشه‌وه ئاشوریه‌كان خه‌ریكی بازرگانی بوون له‌گه‌ڵ
ئاسیادا. له 1100-500 پێش زاین بابل به‌ڕێوه ده‌چوو له‌لایه‌ن ڕۆژ هه‌ڵاته
ئاسیایه‌كان، له سه‌رو شه‌وه ئاشوریه‌كان ده‌مێكی باش ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو تا
ئه‌وكاته‌ی موسڵ له‌لایه‌ن بابلیه‌كان و مێدهكان (كورده‌كان) له ساڵی
612
پێش
زاین ده‌ستی به سه‌ر دا گیرا.
637
-
539
پێش
زاین سه‌رده‌می ئێرانیه‌كان
بابل له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شایه‌تی ئێران دا بوون تا ئه‌و كاته‌ی
ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره گرتی و پایته‌خته‌كه‌ی له ڕۆژ هه‌ڵاتی خواروی
به‌غدای ئێستا دا بوو.
گرتنی عێراق له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه.
دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د (درودی خوای لوبێ) له ساڵی 632 خه‌لیفه‌ی
یه‌كه‌م ئه‌بوبه‌كر هێرشێكی كرد دژی ساسانیه‌كان و رۆمه داگیركه‌ره‌كان.
ئه‌وه بوو خواروی عێراقیان خسته ده‌ست خۆیان، وه خالیدی كوڕی وه‌لید
سه‌ركرده‌ی هێرشه‌كه بووه.
له ساڵی 634-644 زاینی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌ی دووه‌م عومه‌ر هێزی خۆیان
له‌م دوو شاره كۆكرده بۆوه. موسڵیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ساسانیه‌كان ده‌رهێندرا
و له نه‌هاوه‌ندیش دۆڕان به‌م شێوه‌یه
عه‌ره‌به‌كان ده‌سه‌ڵاتیان له ڕۆژ ئاوا و ناوه ڕاستی ئێران هه‌بوو بێجگه له
ته‌واوی عێراق. په‌یوه‌ندی له نێوان عه‌ره‌به مسوڵمانه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه
په‌ره‌یه‌كی باشی سه‌ند.
هاتنی ئه‌مه‌ویه‌كان بۆعێراق.
دوای كوشتنی خه‌لیفه‌ی سێیه‌م عوسمان له ساڵی 656 ئاڵۆزی په‌یدا بوو له ناو
خه‌لیفه‌كاندا. له به‌سرا له ساڵی 656 كێشه دروست بوو له ناو مسوڵماناند.
ئیمامی عه‌لی له ساڵی 661 دا شه‌هید كرا. هه‌ر دوای ئه‌و فه‌رمانده‌ی موعاویه
له سوریا بانگه‌وازی خه‌لافه‌تی خۆی كرد، ئه‌و بوو به‌یه‌كه‌م خه‌لیفه له
ئه‌مه‌ویه‌كان كه پایته‌خته‌كه‌ی دیمه‌شق بوو. له ساڵی 680 یه‌زید هاته سه‌ر
حوكم دوای مردنی موعاویه ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ناڕه‌زایی چه‌ند گروپێك و كه‌سێك
له‌وانه كوڕی دووه‌می ئیمامی علی، حوسێن، كه له پێشه‌وه‌ی ناره‌زایه‌كان بوو.
له كه‌ربه‌لا ئیمامی حوسێن له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 200 ئهسعابه دۆران به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌ویه‌كان.
749 -1258 خه‌لافه‌تی عه‌باسی.
له‌كاتی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویدا گه‌لێك كوده تا له عێراق كران یه‌كێك له
نه‌وه‌كانی مامی پێغه‌مبه‌ر ئه‌لعه‌باس (ئه‌بوموسلیم) كهپست گیریه‌كی زۆری
هه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه دژی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی بوون
به‌تایبه‌تی له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه. له ساڵی 747 هێزی ئه‌بوو موسلیم له
یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ویه‌كان ئه‌وه بوو سه‌ركه‌وتن و عێراقیان گرت و بوو
به یه‌كه‌م خه‌لافه‌ی عه‌باسیه‌كان له به‌غدا. له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌وت
خه‌لافه‌تی یه‌كه‌می عه‌باسیدا به‌غداد بوو به سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات، له‌وێ
زانست و فه‌یله‌سوفی و رۆشنبیری و بازرگانی گه‌شه‌یه‌كی چاكی كرد. خه‌لافه‌تی
عه‌باسی ده‌سه‌ڵاتی جگه له عێراق و ئسپانیا و
سه‌روی ئه‌فریقاو، سوریا‌و كه نداوی عه‌ره‌ب، ئێران وگه‌لێك ناوچه له ئاسیای
ناوه‌راست و هیند گرته‌وه.
له ساڵی 945 به غدا داگیر كرا له لایه‌ن بویودیهكان كه شیعه بوون.
له ساڵی 1055 توركه‌كان (سه‌لجوقیه‌كان) كه سونی بوون ده‌ستیان به سه‌ر
بیودهكان داگرت. له لایه‌ن عه‌باسیه‌كانه‌وه سه‌ركرده‌ی سه‌لجوقیه‌كان
توغریل به‌گ به ناوی مه‌لیكی ڕۆژ هه‌ڵات ناو ده‌برد. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
سه‌لجوقی به سه‌ركردایه‌تی مالیك شا فه‌رمان ره‌وایه‌تی خۆی گه‌وره كرد بۆ
ڕۆژ هه‌ڵاتی ده‌ریایی ناوه‌ڕاست و ئاسیای بچووك و گه‌لێك به‌ش له كه‌نداوی
عه‌ره‌ب. له هه‌مان كاتدا عێراق له پێش كه‌وتن دا بوو له باره‌ی ڕۆشنبیری و
زانستی دا له دوای مردنی مالیك ویلایه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین
1138-1193
تكایه بۆ مێژووی سه‌ڵاحه‌دین كرته‌ی ئه‌م لینكه بكه.
سه‌ڵاحه‌دین
له ساڵی 1258 هاتنی مهنغۆلهكان.
له ساڵی1258 مهنغولهكان هێزی داگیر كه‌ری خۆیان به‌ره و به‌غدا
كهوتونهڕێو داگیریان كرد. نه‌وه‌ی جه‌نگیزخان، هولێگو، ده‌ستی كرد
به‌له‌سێداره‌دانی ئاخیر خه‌لیفه‌ی
عه‌باسی. وه مرۆڤی زاناولێزان، نیگاركێش،
شاعیر وه مرۆڤی به دینی له‌سێداره‌دان هه‌روها شته‌كانی لێتێكدان. عێراق
به‌ڕێوه ده‌چوو له ته‌ورێزه‌وه له ئێران. دوای سه‌ركرده‌ی مه‌نغۆل
ئه‌بوسه‌عید له ساڵی 1335 مرد، فه‌رمانده‌ی جه‌لایل ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست
له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی مهنغۆلهكان ته‌یمورله‌نگ بوو،
به‌غدای له ساڵی 1401 داگیر كرده‌وه. وه زۆر له خه‌ڵكانی ئه‌وێی له سێداره
دان. له‌ماوه‌ی ساڵی 1400 دا عێراق له بارێكی سیاسی ئاڵۆزدا بوو له‌روی
ئابوری و ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی
.
له ساڵی 1500 سه‌ر كه‌وتنی عوسمانیه‌كان به سه‌ر سه‌فه‌ویه‌كان دا.
له بیدایه‌تی 1500 عێراق داگیر كرا له لایه‌ن توركیا‌و فه‌رمانره‌وای شیعه‌ی
توركی(سه‌فه‌ویه‌كان). له ساڵی 1534 عێراق داگیر كرایه‌وه له‌لایه‌ن ئیسلامه
سونیه‌كانی عوسمانی كه ئه‌سته‌مبوڵیان پایته‌خت بوو. له عێراق سێ ناوچه دروست
بوو به‌غدا، موسڵ و به‌سرا، كه به‌ڕێوه ده‌چوون له لایه‌ن سێ پاشاوه كه
سوڵتان له ئه‌سته‌مبوڵ بۆخۆی ده‌ست نیشانی كرد بوون. به‌ڵام عوسمانیه‌كان
وڵاته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م وكوڕی و بێسهرو به‌ر به‌ڕێوه ده‌برد بۆیه
سه‌فه‌ویه‌كان له ساڵی 1623 توانیان عێراق بگرنه‌وه. له ساڵی 1638 دیسانه‌كه
عوسمانیه‌كان به سه‌ركرده‌ی عوسمان مرادی چواره‌م، هه‌رسێك ناوچه‌كه‌یان
گرتنه‌وه. عوسمانیه‌كان له عێراق بوون تا ساڵی 1918 به‌ڵام له زۆر كاتدا، وه
له زۆر شوێندا ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌بوو. له‌وانه كورده‌كان فه‌رمان ڕه‌وای
بابان ده‌سه‌ڵاتی خسته ژێر ده‌ستی خۆی له سه‌روی عێراق له كۆتای 1600 دا. له
ناوچه‌كانی به‌سرا دا زۆر ناوچه به ده‌ست شێخه‌كانی ناوچه‌كه دا بوون. له
ساڵی 1704 حه‌سه‌ن پاشا له به‌غدا
سه‌ركردایه‌تیه‌كی ناوچه‌ی دامه‌زراند، كه
تا ساڵی 1831 مایه‌وه.
1890 -1900
چاوتێبڕینی ئه‌وروپیه‌كان له عێراق.
له كۆتای 1890 دا و له سه‌ره‌تای 1900 كێبه‌ڕكێی گرنگی بریتانیه‌كان و
ئه‌ڵمانیه‌كان له عێراق بوو. ئه‌ڵمانیه‌كان رێگایان پێدرا بوو له لایه‌ن
سوڵتانه‌وه له ئه‌سته‌مبوڵ كه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
ڕاكێشێ بۆ به‌غدا. ئه‌وه‌ش له لایه‌ن بریتانیه‌كانه‌وه وه‌كو دژایه تیه‌ك
ده‌بیندرا دژی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له هیند و ئه‌ڤغانستان.
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و عێراق.
بریتانیه‌كان له شه‌ڕی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ورده ورده عێراقی خسته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. له كۆنفرانسی ئاشتی له پاریس له ساڵی 1919 عێراق بوو به
ژێر ده‌سته‌ی بریتانیا. وه قهرارهكهش جێبه‌جێ كرا له ساڵی1920.
بریتانیه‌كان قه‌راریان دا كه عێراق بكه‌ن بهمهلیكیهت وه مه‌لیك
فه‌یسه‌ڵیان دانا. مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كه هاوپه‌یمان بووه له‌گه‌ڵ بریتانیه‌كان
دژی توركه‌كان. ناوچه‌ی موسڵ بوو به پرسیارێكی ئاڵۆز له نێوان عێراق و
توركیادا، به‌ڵام
(نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان)
كردیان به خاكی عێراق له ساڵی 1925.له
جیاتی ئه‌وه بریتانیا داوای له عێراق كرد له قه‌رارێك كه له ساڵی 1923 دا
ئیمزاكرا بوو كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بریتانیا له‌وێ بمێنێته‌وه به‌ڵام ده‌یان
ویست زیاد بكرێت بۆ 25 ساڵ وه پارێزگاری له كورده‌كان بكه‌ن له عێراق.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراق هاتهدهستی عه‌ره‌بی سونی كه مایه‌تی، مه‌لیك
فه‌یسه‌ڵ سونی بووه و وه بوونی ئه‌و چۆته‌وه سه‌ر عایله‌ی هاشمی. عه‌ره‌بی
شیعه‌ی زۆرینه ده‌سه‌ڵاتی لێ كه‌م كرایه‌وه له‌روی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا
به‌ڵام كورده سونیهكهمایهتیهكان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان پته‌وتر كرد.
مه‌لیكایه‌تی له عێراق 1921-1968
سه‌ربه‌خۆ بوونی مه‌لیكایه‌تی له عێراق له ساڵی 1932 دانی به‌ره‌سمی پێدانرا،
له ساڵی 1933 مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌ك مردو كوڕه‌كه‌ی غازی هاته جێگای ئه‌و.
غازی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ كوتله ئاینیه‌كان و
كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كان. غازی له كاره‌ساتێكی سه‌یاره دا له ساڵی 1939 گیانی
له ده‌ست دا. كه فه‌یسه‌ڵی دوو منداڵبوو بۆیه ئامۆزایه‌كی خۆی،ئه‌میر
عه‌بدوڵڵا دانا به مه‌لیك نوری سه‌عید كه هاورێیه‌كی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ بوو ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرایه‌تی
ته‌واوی له ده‌ست دا بوو له سه‌رده‌می مهلیكایهتیدا
عێراق یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی نهتهوهیهگرتووهكانی عه‌ره‌ب له
ساڵی 1945 وه هه‌مان ساڵ بوو به ئه‌ندام له
ووڵاته
یه‌گرتووه‌كان.
عێراق دژی پلانی دابه شكردنی فه‌ڵه‌ستین بوو له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان وه
به‌شداری به‌هێزی چه‌كداری شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل كرد له ساڵی 1948.
به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت زیادی كرد و بۆڕی نه‌وت بۆ لوبنان و سوریا دروست كران
له
نێوان ساڵه‌كانی
1952
-1949,
ئه‌وه‌ش بۆ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی
ئابوری ووڵاته‌كه. ئه‌و هێزانه‌ی كه دژی ڕژێم بوون زۆر به‌خێرایی له زیاد
بوون دا بوون، به‌هۆی ناڕه‌زای دژی ڕژێم وه به‌ڕازی نه‌بونی هاوبه‌شیكردنی
ڕژێم له په‌یمان نامه‌ی به‌غدا له ساڵی 1955. هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی
ڕژێمی نوری كه‌وتبۆ پاره خواردن و به‌رتیل خواردن وه خه‌ڵكی سیاسی دژ به ئه‌و
ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌دران. له ساڵی1958 كوده‌تایه‌ك دژی مه‌لیكایه‌تی
فه‌یسه‌ڵی دوو نوری سه‌حید به‌رپا بوو كه ناوی به شۆڕشی 14ی ئه‌یلول دانرا.
له كوده تایهكهدا مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دوو، وه ئه‌میر عه‌بدوڵڵا كوژران وه
نوری سه‌عید
له ڕێگای هه‌ڵاتن دا كوژرا.
سه‌رده‌می كۆماری 1958 -....
له ساڵی 1958 سه‌رده‌می مه‌لیكایه‌تی ڕوخاو ده‌وڵه‌تی عێراق دروست بوو و
عه‌بدولكه‌ریم قاسم هاته سه‌ر حوكم. قاسم بانگه‌وازی بیروڕای ئازادی دهكردو
په‌یماننامه‌ی به‌غدای له ساڵی 1959 هه‌ڵوه‌شانده‌وه. قاسم، بارزانی بانگ
هێشت كرده‌وه بۆ خاكی عێراق له ووڵاتی ده‌ربه‌ده‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی
ئه‌وكاته. قاسم له سه‌ره‌تادا هاریكاری ده‌كرا له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كان و
شوعیه‌كان هه‌روه‌ها سه‌رۆك هۆزه‌كانی
كورد وه‌ك بارزانی له حكومڕانی خۆیدا. به‌ڵام ئه‌و هاریكاریه زۆر ته‌مه‌نی
كورت بوو. گرژی له نێوان قاسم و بارزانی دا دروست بوو له سه‌ر به‌ڕێوه
بردنی ئۆتۆنۆمی كوردستان. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شیوعیه‌كانیش بار‌و دۆخی ئاڵۆز
بوو تاوای لێهات قاسم لهكودهتایهكی
سه‌ربازی له ساڵی 1963 دا كوژرا.
حكومه‌تێكی تازه به سه‌ركرده عه‌بدول سه‌لام عارف هاته سه‌ر حوكم. عارف
له‌كاره‌ساتێكی كۆپتهردا له ساڵی 1966 دا كوژرا. جه‌نه‌ڕاڵ عارف كه برای
عه‌بدول سه‌لام بوو هاته جێگای ئه‌و. له ساڵی 1968 عه‌بدولرحمان له
كوده‌تایه‌ك دا له سه‌ر حوكم لابردرا.
ڕژێمی به‌عس 1968-2003.
حزبی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و جه‌نه‌راڵ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بوو به
سه‌رۆك كۆماری عێراق. دروشمی حزبی به‌عس ئه‌وه بوو« یه‌كێتی حزبی سۆسیالیستی
عه‌ره‌بی بوو،له دویشدا نیشتیمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی سه‌ر زاریان بوو. دان
پێدانان به‌ڕه‌سمی به‌مافه‌ره‌واكانی كورد و ناوچه كوردیه‌كان، ئه‌وه بوو
به‌یانی 11 ئازاری 1971 لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام ڕژێمی به‌عس له په‌یمانه‌كانی
خۆی پاش گه‌ز بۆوه په‌یمانی جه‌زائیریان له ساڵی 1974 مۆر كرد له‌گه‌ڵ ئێران.
له پاش مردنی (كوشتنی) ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر له ساڵی 1979 سه‌ددام حوسێن
هاته سه‌ر حوكم، كه ده‌مێك بوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی له ده‌ست دابوو.
شه‌ری عێراق و ئێران 1980-1988
له ساڵی 1980 عێراق ده‌یه‌ویست، سنوری شه‌تلعه‌ره‌ب بگێرێته‌وه بۆ خۆی كه له
ساڵی 1974 عێراق دابووی به ئێران له بری ئه‌وه‌ی ئێران هاریكاری كورده‌كان
نه‌كات. عێراق هاریكاریه‌كی ته‌واوی هه‌بوو له‌لایه‌ن ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه دژی شیعه‌ی ئێران. له شه‌ره‌كه‌دا ئه‌وروپاو
یابان وووڵاتی دورگه‌ی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی سعودیه هاریكاری عێراقیان ده‌كرد
به‌پاره (قه‌رز) به نزیكه‌ی 80 ملیارد دۆلاری
ئه‌مریكی.
دوای راوه‌ستانی شه‌ڕ، ووڵاته‌كان ده‌یان ویست قه‌رزه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ
عێراق باس بكه‌ن. به‌ڵام عێراق خۆی له گێلی ده‌دا. ئه‌مریكا كه قه‌رزی
نه‌دابوو به عێراق له جیاتی ئه‌وه قه‌رزی پێداو یارمه‌تی خواردهمه نی به
عێراق ده‌دا. ئه‌مریكا گه‌لێك كومپانیای نه‌وتی عێراقی كڕی و هاوكاری
ئهمریكاو عێراق زۆر گه‌رم بوو تا ئه‌و كاته‌ی عێراق له ساڵی 1990 كوێتی
داگیر كرد، وه له هه‌مان ساڵ دا په‌یمانی ئاشتی له نێوان ئێران و عێراق مۆر
كرا.
دوو سه‌به‌بی هێرشی عێراق بۆ سه‌ر كوێت، یه‌كه‌م: عێراق ده‌ی گوت كوێت سه‌ر
به عێراق بووه و یه‌كێكه له ناوچه‌كانی به‌سرا وه. سه‌به‌بی دووه‌م:
داواكردنی كوێت له قه‌رزه‌كانی كه دابووی به عێراق دژی شه‌ڕی ئێران.
ئه‌وه بوو ئه‌مریكا به ڕه‌زامه‌ندی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانیه‌كانی كه بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا وه پێنج ووڵاته‌كه‌ی كه‌نداوی
عه‌ره‌بی، میسر، سوریا وه مه‌غریب هێرشیان كرده سه‌ر عێڕاق.
ئازاد كردنی كوێت له
17-1-1991
ده‌ستی پێكرد وه له 28 ی مانگی2
ی
هه‌مان ساڵ شه‌ڕ ڕاوه‌ستا. هاوپه‌یمانه‌كان كوێتیان به عێراق به‌جێهێشت و
سه‌ركه‌وتن، عێراق به هه‌موو مه‌رجێكی ئه‌مریكا ڕازی بوو. له‌و مه‌رجانه
نه‌مانی زۆری هێزی سه‌ربازی، داپڵۆساندنی چه‌كی قورس وه دان پێنان به ووڵاتی
كوێت.
ڕاپه‌رینی كورده‌كان و شیعه‌كان
له خواروی عێراقه‌وه شیعه‌كان و له كوردستانیشه‌وه كورده‌كان
هه‌لیان قۆسته‌وه به كزبوونی ڕژێم و ده‌ستیان كرد به ڕاپه‌ڕین. له كوردستان
له 5 ی مانگی 3 ی 1991 گه‌لی كورد به هاوكاری پێشمه‌رگه ڕاپه‌ڕینی خۆیان
ده‌ست پێكرد له شاری ڕانیه‌وه. گه‌لی كورد ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی ئازادی بوو
یهكگرتنهكی ته‌واوی خه‌ڵكانی گرتپۆوه، هه‌مووی یه‌ك ده‌نگ یه‌ك هه‌ڵوێست بێ
ئه‌وه‌ی بیر له تهسكایهتی حزبی یان كه‌سایه‌تی بكاته‌وه. دروشمی خه‌بات و
ئازادی بوو بۆ كوردستان. بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م گشت ناوچه كوردیه‌كان ئازاد كران
به كه‌ركوكیشه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م ئازادیه زۆری نه‌خایه‌ند. ڕژێم ڕوی
تێكردین و دۆستانیش چاویان نوقاند و ڕویان لێ وهرگێراین.
كۆڕه‌وی
1991
ڕژێمی به‌غدا له خواروی عێراقه‌وه كه‌وت بۆ سه‌ر گیانی شیعه‌كان و كوشتن و
برین و به‌كۆمه‌ڵ كوشتن. له خووارو ڕاپه‌رینی شیعه‌ی توانده‌وه و هه‌موو
هێزه‌كه‌ی خۆی كۆكرده‌وه بۆ سه‌ر كوردستان، بهكۆپتهرو تۆپ و له‌شكره‌وه
هێرشی هێنا، ئه‌وه بوو كۆڕه‌وه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی چه‌ند ملیۆنی لێ كه‌وته‌وه.
ده‌توانین بڵێین خۆش به‌ختانه له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه كاره‌ساته
دڵته‌زێنه‌كه گوێزرایه‌وه بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كان له گشت جیهاندا.
ئه‌وه وای كرد كههاوپهیمانهكان چاوی به‌به‌زه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه و ده‌ستی
ڕه‌حمه‌ت
بۆ گه‌لی زوڵم لێكراوی كورد درێژبكه‌ن. هێزه هاوپه‌یمانه‌كان دوو هێزی دژه
فڕۆكهیهكانی عێراقیان دروست كرد، كه عێراق نه‌توانێ جموجۆڵی سه‌ربازی و
فڕۆكه‌یی له‌م ناو چانه‌دا به‌كار بهێنێ، ئه‌ویش هێڵی 32 له خواره‌وه، وه
هێڵی
36له سه‌ره‌وه.
نه‌مانی ڕژێمی به‌عس
9-4-2003
تكایه كرته‌ی ئه‌م لینكه بكه.
نه‌مانی ڕژێمی به‌عس