ڕژیمی عیڕاق به ئه‌نفاڵ و
کوشتن و لیدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان و گه‌لیک تاوانی تر دڵی دانه‌مرکاو چاوی
به‌میلله‌تی کورد هه‌ڵنه‌هات، بۆیه په‌نای برده ده‌ست کوشنده‌ترین چه ک،
ئه‌ویش چه‌كی قه‌ده‌غه كراوی كیمیاوی بوو.عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ئامۆزای سه‌ددام به فه‌رمانی خۆیان له‌ڕێكه‌وتی
1988/3/16 هێرشی
كرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه به‌بۆمبای كیمیاوی بۆردومانی كرد به‌چه‌ند
سه‌عاتێك زیاتر له 5000 هاوڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌پیرو منداڵ و ژن و
پیاوه شه‌هید كرد، وه زیاتر له‌ده‌هه‌زار كه‌س بریندار بوو. تاكو ئێستاش
ئاسه‌واری ئه‌م كاره‌ساته هه‌ر دیاره و به‌رده‌وامه له شێوه‌ی كه‌م
ئه‌ندامی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌شوێنی كاره‌ساته‌كه بوون وه ئه‌وانه‌ی كه
ئێستا له دایك ده‌بن.
هه‌ڵه‌بجه بوو به قوربانی شه‌ڕی ئێران و عێراق كه له ماوه‌ی ده ساڵ بوو
پێكیاندا ده‌دا. كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له میدیاكان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه
ئێرانیه‌كانه‌وه به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆوه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وروپا و
ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ئاستی ئه‌م كاره‌ساته
بێده‌نگ بوونوو چاویان پۆشی، به‌ڵك و به پێچه‌وانه‌وه له‌كاری ئابووری و
بازرگانی خۆیان به ردهوام بوون له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فرۆشتن به ڕژێمی
ئێران و عێراق. هه مومان ده‌زانین چه‌كی كیمیایی ئه‌ڵمانیا به عێڕاقی
فرۆشتووه.

كێ تاوان باره ؟
هه‌موو ئاواتی كورد ئه‌وه‌بوو كه كوردستان ڕزگاربێت و ڕژێمی سه‌ددام
له‌ناوبچێ، وا هه‌ردووك خه‌ونی كورد هاتۆته‌جێ، به‌ڵام كێ تاوانباره له‌و
هه‌موو تاوانانه‌ی كه ڕژێم كردویه‌تی.
كوا له‌كوێن بێسهرو شوێنه‌كان، ئه‌نفاڵه‌كان،10000
بارزانیه‌كان؟
كوا له‌كوێن تاوانبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه؟
كوا له‌كوێن ئه‌وانه‌ی كه 4000 گوند و شارۆچكه‌ی كوردستانیان كاول كرد؟
كوا له‌كوێن جه‌للاده‌كان و قه‌سابه‌كانی ڕژێم؟
كوا له‌كوێن
چه‌ک فرۆشان؟
كوا
هتد؟؟؟؟؟؟؟
به ڵێ زۆربه‌ی تاونباران دیارن و ئه‌وه‌تان وا له سجنهكانی ئه‌مریكان
و خزمه‌ت ده‌كرێن، كه‌سوكاری قوربانیانیش له‌چاوه‌ڕوانی بێئومێدیدان و
كه‌سێك نیه به‌هانایانه‌وه بێ‌و ئاوڕێكیان لێبداته‌وه. به‌ڵام هومێدی هه‌ره
گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه كه ڕۆژێك دابێت تاوانباران به‌هه‌قی خۆیان بگه‌ن، تاك
و ببێته مایه‌ی كه‌مێك ئارامی و دڵخۆشی بۆیان.